خورماڵ 134ساڵە ناحیە یە و 33بەرێوەبەری بەخۆیەوە بینیوە ، تەنها 1کەسیان خەڵکی ناوچەکە بووە .


#ناوی_بەڕێوەبەرەکانی_ناحیەی_خورماڵ
#خورماڵ#134ساڵە ناحیە#33بەرێوەبەری بەخۆیەوە بینیوە #تەنها1کەسیان خەڵکی ناوچەکە بووە بەناوی(#حسین_علی_زەڵمی)
#خورماڵ مێژویەکی دێرینی هەیە پێش ئەوەی پایتەختی ویلاتی شارەزور بوبێت، پایتەختی زستانەی دەوڵەتی مادەکان بووە. #خورماڵ پێش ئەوەی قەزا بوبێت پایتەختی ویلایەتی شارەزور بووە.
#خورماڵ پێش ئەوەی ناحیە بێت قەزابووە بەناوی قەزای گۆڵعەنبەر (موسا بەگی بابان) قائیمقامی قەزاکە بووە.
لێرەدا تەنها ناوەی بەرێوەبەرەکان دەهێنین، لەبەر درێژە نەکێشانی بابەتەکە:
پاش ئەوەی ساڵانی 1889ز، ناوەندی قەزای گوڵ عەنبەر گواسترایەوە هەڵەبجە لەسەردەمی عوسمانیەکاندا
1.یەکەم بەرێوەبەری ناحیە (حامید ئەسعەد) بووە،ئەویش كاری كۆكردنەوەی باج بووە كە بە (مەسئولی ضەرائب) ناسراوبووە.
#حكومەتی_نوێی_عێراق ساڵی 1926ز، لەوکاتەدا ئەمانە بەرێوەبەری ناحیەی خورماڵ بوون.
2. عەبدول كەریم بەگ (باوكی د.كەمال فوئاد).
3. سەعید ئەفەندی بە ( سەعید جیعەتلی) ناسرابوو (باوكی شەوكەتی دانساز ).
4. كەریم بەگی گەرمیان بە (كەریم بەگی ماین شێ) ناسراوبووە.
5. عیززەتی تەل.
6. سەعید ئەفەندی بە (سەعیدە سوور) ناسراو بوو كە ژنێكی دەرەمەڕی (كچی حەمەنەسە)ی مارەكردووە.
7. عەلی عاصم.
8. شاكر فەتاح 1940ز.
9. باقی بەگ.
10. فەخری بەگ.
11. عیززەتی تەل (دووبارە).
12. هادی ڕەشید چاوشلی بە (مودیرە سوور) ناسراو بووە.
13. جەمال عەبدول قادر بابان 1953 - 1954 بە (جەمالی نەزمی بەگ) ناسراو بووە.
14. ئەكرەمی عەلی غالب.
15. حەمەئەمین باڵتە.
16. عەبدول جەبار زەنگەنە.
17. فایەقی صەبری بەگ.
18. ڕوشدی بەگ.
19. نەجمەددین عەبدولكەریم.
20. شێخ ئەحمەد عەبدولقادر نەقشبەندی.
21. شێخ جەمال ( 1970 - 1975 ز).
22. شێخ عەلی شێخ حوسەینی كەسنەزانی.
23. عەبدوڵا شەریف (شەریف هەللاج).
24. تاهیر بابا.
25. موحەممەد ئەمین عەبۆ (بەتەنسیب لە ناحیەی سیروان دادەنیشت).
26. سیروان فەوزی ڕەشید (1987ز).
27. شێخ قادر .1991_1997 حکومەتی_هەرێمی_کوردستان دامەزرا مدید ناحیەی نەبو (شیخ قادر شێخ شمس الدیین ، وەکو ئەنجومەنی باڵای جەماوەری خورماڵ، کارەکانی مدیر ناحیەی دوای راپەڕین ساڵی 1991 بەڕێوە دەبرد تا ساڵی ۱۹۹۷
28. حوسەین عەلی زەڵمی. ساڵی1997_1999
29. دانا شێخ نوری. 1999.2003
30. فوئاد حەمە صاڵح بەرزنجی. 2003_2006
31. سمكۆ سالار موشیر ساڵانی 2006 - 2019).
32. عوسمان ئەنوەر شارباژێری لە 2019_2021
33.(فەریدون محمود )پێنجوێنی 2021تا ئێستاش بەڕێزیان وەك بەڕێوەبەری ناحیەی خورماڵ دەست بەكارە...
نوسینی: سەلام غفور

سەرچاوە: لێکۆڵینەوەیەکی سۆسۆلۆجی خورماڵ، ئیبراهیم حاجی زەڵمی. 

No comments