مزگه‌وت و مه‌دره‌سه‌ی شوێنه‌واری خوڕماڵ(گوڵعه‌نبه‌ر) له ئێستادا هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كان بۆ كاری دیزاین و جێبه‌جێكردن ئه‌نجامدراوه.
له پێشوازی شاندێكی یونسكۆ(unesco) و ڕێكخراوی (KCAC)
مزگه‌وت و مه‌دره‌سه‌ی شوێنه‌واری خوڕماڵ(گوڵعه‌نبه‌ر) كه له ئێستادا هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كان بۆ كاری دیزاین و جێبه‌جێكردن ئه‌نجامدراوه.
پاش چه‌ندین كۆبونه‌وه‌ی پێشوه‌خته و په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام ئه‌مڕۆ رێكخراوی یونسكۆ(unesco) و به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی سه‌ردانی پێگه‌ی پڕۆژه‌كه‌یان كرد و بڕیاری هه‌ماهه‌نگییان داوه له‌م بونیادناوه‌یه‌دا.
لایه‌نه به‌شداربووه‌كان بریتین له:
1- خاوه‌نی پڕۆژه هه‌ریه‌ك له:
• به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شوێنه‌وارو كه‌له‌پوری سلێمانی.
• پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كه هاوكاری به‌رده‌وامی پڕۆژەكه‌ن.
2- حاجی عابید هه‌ورامی و براكانی كه وه‌ك ئه‌ركێكی ئاینی و نیشتمانی و خزمه‌ت به كلتور كه‌له‌پوری ناوچه‌كه به شێوه‌ی خێرخوازی بونیادنانه‌وه‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌ن و هه‌ر له‌ڕێگای گروپی كۆمپانیاكانی دیوانیشه‌وه جێبه‌جێی ده‌كه‌ن.
3- كۆمپانیای ڤیوپایه‌نیر كه به‌شێوه‌یه‌كی خۆبه‌خشی ئه‌ركی دووباره كێشانه‌وه‌ی نه‌خشه‌كانی له ئه‌ستۆگرتووه له‌ڕێی چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه ناوخۆیی و هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌وه.
4- زانكۆی سلێمانی كه له ڕێی سه‌نته‌ری هه‌ماهه‌نگییه‌وه لێژنه‌یه‌كی ڕاوێژكاری فره ڕه‌هه‌ندییان بۆ پڕۆژه‌كه پێكهێناوه.
5- ناوه‌ندی كوردستان بۆ هونه‌ر و كلتوور KCAC كه به‌ڕێزیان له ڕێی چه‌ندین پسپۆڕی نێوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌وه كاری هه‌ماهه‌نگییه نێوده‌وڵه‌تی و ڕێكخراوه‌ییه‌كانیان بۆ پڕۆژه‌كه له ئه‌ستۆ گرتووه.
کۆمێنتەکانی ئەم بابەتە