مێژوی گوندی زەڵم - zalm
زه‌ڵم گوندێكى سه‌ر به‌ناحیه‌ى خورماڵه به دورى(5كم)كه‌وتوته باكورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌وه و نزیكه ى (80كم)له ڕوژهه‌ڵاتى شارى سلێمانیه‌وه دووره‌گوندى زه‌ڵم ڕاسته‌خۆ له به‌شى سه‌ره‌وه‌ى دۆڵى زه‌ڵمدایه وله نزیك شوێنى سه‌رچاوه‌ى ڕووبارى زه‌ڵم‌گوندى (ئه‌حمه‌د ئاوا)له باشوورییه‌وه وگوندى (ده‌ره‌ى مه‌ڕ)له ڕوژهه‌ڵاتییه‌وه وهه‌ردووگوندى(هانه‌ى قوڵ)و(یاڵان پێ)ده‌كه‌ونه ڕوژئاوایه‌وه‌ئه‌م گونده ده‌كه‌وێته دامێنى چیا سه‌ركه‌شه‌كانى هه‌ورامان به تایبه‌ت لوتكه چیایى داڵانى‌ئه‌گه‌ر چى پاش راگوێزانى له لایه‌ن ڕژیمى به‌عسى ڕوخاو زیاتر له (100)ماڵ بووه
گوندى زه‌ڵم گوندێكى سنورییه نزیكه‌ى (5كم)ده‌كاته چیا سنورییه‌كانى كوردستانى ئێران،وه له‌شوێنه‌یه‌كى به‌رزدایه له دوڵكه‌دا له ئاستى رووى ده‌ریاوه نزیكه‌ى (1600م)به‌رزه
((عه‌باس ئه‌لعه‌زاوى له كتێبه‌كه‌یدا ده‌ڵێت له (ته‌شكیله ئیدارییه‌كانى )سه‌رده‌مى عوسمانی‌دا گوندى زه‌ڵم وه‌ك یه‌كێك له گونده‌كانى سه‌ر به ناحیه‌ى خورماڵ سه‌رژمێرى كردووه كه ئه‌وكات خودى خورماڵ كه ناوى (گوڵ عه‌مبه‌ر )بووه مه‌ڵبه‌ندى قه‌زا بووه. لێره‌وه ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و كات زه‌ڵم (5كم)له مه‌ڵبه‌ندى قه‌زاوه دوور بووه به‌ڵام پاش گواستنه‌وه‌ى كارگیرى قه‌زا له خورماڵه‌وه بۆ هه‌ڵه‌بجه له ساڵى (1889ز)له لایه‌ن عوسمانییه‌كانه‌وه زیاتر دوركه‌وتنه‌وه‌ى له مه‌ڵبه‌ندى قه‌زاو به‌خۆیه‌وه دى
سەبارەت بە ناوی زەڵم*
باشترین ڕێگه بۆبه‌دەستهێنانى زانیارى پێویست و ئه‌نجامدانى توێژینه‌وه له سه‌ر قه‌ڵاى زه‌ڵم گه‌رانه به‌دواى واتاى زه‌ڵمدا‌ئه‌مه‌ش له‌م چه‌ند خاڵه‌ى خواره‌وه‌دا ده‌خه‌ینه روو
1-
زه‌ڵم له زێى (لولو)وه هاتووه واته زه‌ڵم ناوێك بێت كورتكراوه‌ى له (زێی لولو)ییه‌كان رووبار‌ى لولوییه‌كان به‌م شێوه‌ى خواره‌وه كورت بووبێته‌وه زێى لولوم زێ لم زه‌ڵم
2-
زه‌ڵم له وشه‌ى (سه‌لم )وه هاتووه كه سه‌لم سه‌ركرده‌یه‌كى سه‌ربازى ساسانییه‌كان بووه
3-
زه‌ڵم له واتاى زێى زه‌ڵمه‌وه وه‌رگیراوه به‌و پێیه‌ى كه زێى زه‌ڵم له‌گه‌ڵ رێڕوه‌رى ئاوه‌كه‌ى (لم)ى زۆر به جێده‌هێڵێت وه‌ك پاشماوه یه‌ك دواتر وشه‌كه له سه‌ر زمان توشى سوان هاتووه له زێی لمه‌وه بووه به زه‌ڵم
4-
بۆچوونێكى دیكه پێى وایه كه‌ئه‌م ناوه له‌ناوى (میر زه‌ڵم )ه‌وه هاتووه كه كورى (بابا ئه‌رده‌ڵان )ه كه دامه‌زرینه‌رى میرنیشینى ئه‌رده‌ڵان.
5-
زه‌ڵم له وشه‌ى زالم (ظالم)ه‌وه هاتووه كه‌وشه‌یه‌كى عه‌ره‌بیه‌وه به واتاى چه‌وسینه‌ر یان سته‌مكار دێت لێره‌دا وشه‌ى زه‌ڵم گواستراوه بۆ پاڵ قه‌ڵا، دواتر گوتراوه قه‌ڵاى زه‌ڵم له هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ى مێژوویشدا به‌م شێوه‌یه گوتراوه ظالم قلعه سى
6-
زه‌ڵم وه‌ك كێ‌و (شاخ )(یاقوتى حه‌مه‌وى )له كتێبى (معجم البدان )دا باسى شارى شاره‌زوور ده‌كات ده‌ڵێت ئه‌م شاره كه‌وتوته دامێنى هه‌ردوو چیاى (شعوان وزه‌لم ) لێره‌دا زه‌ڵم ناوێكه بۆچیایه‌ك
7-
زه‌ڵم ناوێكه بۆگیا (میسعدى كورى مهللى خرزه‌جیه‌ده )ده‌گێرێته‌وه كه زه‌ڵم ناوى گیایه‌كه به(حبه الچلم )ناسراوه جۆرى گیایه‌كه بۆ هێزى پیاوه‌تى باشه له هیج شوێنكى تردا نییه له‌م ناوچه‌یه‌دا نه‌بێت. (تافیرنى)بازرگان بۆ مه‌به‌ستى بازرگانى هاتووه بوئه‌م ناوچه‌یه.
ده‌ڵێت زه‌ڵم ناوى گیایه‌كه ئێستا له‌ناوچه‌كه‌دا به گیاى(سه‌وسه‌ن)ناوزه‌د ده‌كرێت. (محه‌مه‌د فه‌رید وجدى )له كتێبى (دائره المعارف)دا نوسیویه‌تى كه‌گیاى(زه‌ڵم =حبه الچام)بریتیه له گیایه‌ك له برى كۆمه‌ڵه گیاى (السعدیه )گیایه‌كى كۆنه له به‌كارهێناندا سودى زۆره ونرخ و زانستى به‌هایه‌كى باشى هه‌یه لاى زۆربه‌ى خه‌ڵكى ناوه‌كه‌ى ناسراوه ciperus ئه‌م گیایه (كه له‌ووڵاتانى هند و ئه‌فریقیا و میسردا، به تایبه‌تى له ڕێگه‌ى ئه‌سكه‌نده‌رییه‌دا هه‌یه وده‌روێت، چه‌ند جۆره ره‌نگێگى هه‌یه له‌وانه گیاى (العزیز)ى ره‌ش گیاى (العزیزى بیبه‌رى)ئه‌ویش نزیكه له شێوه‌ى ئه‌و ره‌نگه‌ى كه‌له میسردا زۆره
8-
زه‌ڵم وه‌كو ناوى رووبار لێره‌دا مه‌به‌ست له زه‌ڵم ناوێك بێت بوئه‌و رووباره گه‌وره‌یه‌ى له‌پیشتى گوندى زه‌ڵمى ئێستاوه له شوێنێكى به‌رزدا هه‌ده‌قۆڵێت وبه‌ناو دوڵه‌كه‌دا رووه و ده‌شتى شاره‌زوو مل ده‌نێت ودواجار له‌گه‌ڵ تێكه‌ڵ بوونى رووبار‌ى (تانجه‌رۆ)دا ده‌ڕژێته زێی سیروانه‌وه، وه‌ك پێشرش ئاماژه‌مان پێدا كه (یاقوت المحوى)باس له‌رووبارێك ده‌كات به‌ناوى زه‌ڵم كه‌ده‌ڕژێته ده‌شتى شاره‌زووره‌وه هه‌ر له درێژه‌ى باسه‌كه‌یدا ده‌ڵێت شارى گوڵ عه‌مبه‌ر (خورماڵ)به‌گه‌یشتنى رووبار‌ى زه‌ڵم به‌پێده‌شته‌كه مه‌ڵبه‌ندێكى كۆنى نیشته‌جى بوون دروستكراوه. بۆیه ناوى زه‌ڵم وه‌ك ناوێك بۆرووبارى زه‌ڵم له چه‌ندین به‌یت وبالوره‌ى فۆلكلورى وشیعر شاعیرانى كوردیدا ڕه‌نگى داوه‌ته‌وه له‌وانه (پیره‌مێرد)،(مه‌وله‌وى)(قانع)و...هتد وه‌ك مه‌وله‌وى ده‌ڵێت
نه‌ك چون تاڤى چه‌م پڕ ئه‌سرین چه‌رخ
بارك الله چه‌رخ هه‌ى ئافه‌رین چه‌رخ
9-
زه‌ڵم وه‌كو پرد به درێژایى ڕێڕه‌وى ئاوى زه‌ڵم هه‌ر پردێك وه‌كو ڕێره‌وێك وشوێنێك بۆ په‌رینه‌وه به سه‌ر چه‌مى زه‌ڵمدا دروستكرابێت ناونراوه پردى زه‌ڵم لێره‌دا زه‌ڵم زیاد كراوه بۆ سه‌ر ووشه‌ى پرد، نمونه‌ى پردى كۆنى زه‌ڵم كه له‌نزیك (ناوگردان ) وه (كشه ده‌رى )دایه قه‌زاى سه‌یدسادق ده‌به‌ستێته‌وه به سیروانه‌وه
10-
زه‌ڵم وه‌ك هاوینه هه‌وارێك مێژووێكى خۆى هه‌یه بۆ نموونه له سه رده‌مى ئومه وى و عه‌باسیه‌كاندا خه‌ڵكى هاتوون بۆ گه‌شت و سه یران بۆ ئه م ناوچه‌یه، دیاره له حه فتاكانى سه ده‌ى بیستدا ڕژیمى به‌عس جابه هه‌ر هۆیه‌ك بووه ناوى هاوینه هه‌وارى زه‌ڵمى گۆرى به هاوینه‌هه‌وارى (ئه‌حمه‌دئاوا ) و گوندى زه‌ڵمى كاولكرد
11-
زه‌ڵم وه‌ك دۆڵ: ده‌گۆنجێ بوترێت كه وشه‌ى زه‌ڵم وه‌ك ناوێك بۆ ئه‌و دۆڵه ته‌سكه‌ى نێو هه‌ردوو چیاى (گرده و سه‌رتاشان ) ده‌ست پێ ده‌كات و گوندى (ئه‌حمه‌دئاوا) به دامێنى لوتكه داڵانى درێژ ده‌بێته‌وه ده‌وترێت كه نزیكه‌ى (6كم) ده‌بێت، (د. حوسامه‌دین نه‌قشبه‌ندى) كه باسى گردى زه‌ڵمه (تل فلمه) ده‌كات ده‌ڵێت :ئه‌م گرده چینى سه‌ره‌وه‌ى هى مسوڵمانه‌كانه و دووه‌م و سێیه‌مى هى خورییه‌كانه‌و چینى چواره‌مى له‌بناغه‌وه هى سه‌رده‌مى بابلیه‌كانه، و ده‌ڵێت ئه‌م گرده له ڕۆژهه‌ڵاتى دۆڵى زه‌ڵمدایه
12-
زه‌ڵم وه‌ك شورا‌و قه‌ڵا: له زۆر سه‌رچاوه‌ى مێژوویدا ناوى زه‌ڵم وه‌ك شووراو قه‌ڵاى سه‌خت هاتووه بۆ نموونه له (دائیره‌المعارف) دا به‌ناوى قه‌ڵاى (عه‌لى زه‌ڵم ) هاتووه، ده‌ڵێن (قه‌ڵاى عه‌لى زه‌ڵم و قه‌ڵاى یه‌زه‌جورد) دوو قه‌ڵان له ناوچه‌ى خورماڵ. ده‌ڵێن قه‌ڵاى دووه‌م واته یه‌زه‌جورد زۆر تێك چووه، له سه‌ده‌ى شه‌شه‌مى كۆچی‌دا (بابا ئه‌رده‌ڵان) (564ك/ 1168ز)هه‌ستا به‌درووستكردنى قه‌ڵاى زه‌ڵم لێره‌دا زه‌ڵم وه‌ك قه‌ڵایه‌ك و پایته‌ختى ئه‌رده‌ڵانیه‌كان له مێژوودا باسكراوه
13-
زه‌ڵم وه‌ك دئ: پێده‌چێت وشه‌ى زه‌ڵم بۆ ئه‌م گونده‌ى ئێستا نوێ ترین ناو بێت چونكه ئه‌و گونده‌ى ئێستا له ساڵى (1907ز) دا درووستكراوه پێشتر گوندێك كه ئێستا باشماوه‌كه‌ى ماوه به‌ناوى زه‌ڵمى كۆن ده‌ناسرێت، به‌هه‌رحاڵ كه ئه‌مرۆ ده‌بینین وشه‌ى زه‌ڵم ناوێكه بۆ گوندێك كه زیاتر له (41) ماڵ له خۆده‌گرێت و له به‌شى سه‌ره‌وه‌ى زه‌ڵمدایه
14-
دڵده‌م: ناوى كۆنى زه‌ڵمه، زه‌ڵم وه‌كو (ده‌ربه‌ند، دێ، قه‌ڵا، ڕووبار، پردت) وه‌رگیراون هه‌مووشیان له تاڤگه كه‌وه وه‌ر گیراون
*****
نوسەر :سەلام غەفور
سەرچاوە:کتێبی خورماڵ
هەموو ماڵپەرو لایەنێک ئازادە لە بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە بەمەرجێک ئاماژە بە سەرچاوەکەی بکات
کۆمێنتەکانی ئەم بابەتە