بەڕوبەی ناحیەی خورماڵ سمکۆ سالار بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە




بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
‌ 
بو هاوڵاتیانی ناحیەی خورماڵ و گوندەکانی دەوروبەری :-
وک لای بەڕێزتان ئاشکرایه کە دەستاودەست کردنی دەسڵات و پۆست هەم بابەتێکی دیموکراسی و حوکمڕانی و ئەخلاقیشە ، لەم سۆنگەوە ئێمە وک بەڕێوەبەری ناحێەی خورماڵ کە نزیکەی (۱۲) ساڵ دبی لەخزمەت هاوڵاتیانی سنوری ناحێەی خورماڵین لەسەرداوای خومان لەبەڕێز پارێزگاری هەڵەبجە ئاڵو گۆڕی پوستە کەمان دەکەین وە ئەم ئەرک و خزمەتە دەدەین بە بەڕێز( کاک عسمان )کە پێشترلەچە ند ناحێەیە دست بەکاربوە دواجار بەڕێوەبەڕی ناحێەی بوەبە ( معوەمی ) هەروبۆیەبەپێویستی دەزانین چەن خاڵێک بخەینە ڕوو :-
۱-لیرەوە زۆرداوای لێبوردن و گەردن ئازادی لەسەرجەم هاوڵاتیانی سنورەکە دکەم ، وە هەرکەسێ حەقێکی لای من هەبی ئامادەم بو گەڕانەوەی وە لای خۆمە گەردنی هەمو هاوڵاتیانی سنورەکە ئازاد دەکەم .
۲- لێرەوە من ناڵێم هەمو کاروپڕۆژەیەک کراوە و گەلیک پڕۆژەی ترهەن دبی بکرێت یان بڵێن خورماڵ و گوندە کانی هەرچیان بو بکرێت هێشتا کەمیان بو کراوە ، وە لەو ماوەیەدا نزیکەی (۱۲) ساڵە من وک بەڕێوەری ناحێەی خورماڵم ، نزیکە بای ۱۰۰ ملیار دینار پڕۆژەی جور بەجور لەناو خورماڵ و گوندە کان لەبوارە جیاوازەکان جێ بە جێ کراوە ، کەتەنها (٦) ساڵ بوجە هەبوە دواترقیران دستی پیکردوە زۆر بە داخەوە .
۳-لە هەندی پەیجی نەناسراو یا خوازراو کە ڕوی کۆمەڵگایان نیەهەنێ قسەو قسەڵوک دەکری ، بە ڕێزتان ئاگاداردکەین کەخۆمان باوڕمان بەگۆڕانکاری هەیەوبەشاهیدی جەنابی پارێزگار خۆمان داوای گۆڕانکاریمان کردوەو لە ئایندەدا پۆست و کاری نوی لەسنوری پارێزگای هەڵەبجە وەردەگرین (ٲنشاڵا) وە ئەگەر تۆمەتبارمان دەکەن بە گەندڵی و بە دزی گەر ڕاستەکەن و بەڵگەیان لایە با بڵاوی بکەنەوە و بیدەنە دادگا گەرنا بێ دنگبن باشرە ، لەگەڵ ڕێزم
٤- لێرەوە زۆر سوپاسی بەرپرسی فەرمانگەکان و فەرمانبەروئەنجومەنی جەماوەری خورماڵ و ئەنجومەنی گوندە کان وهەمو کەسانە دەکەم کە هاوکاربون لە جێ بەجێ گەیاندنی کارو پڕۆژەکان و خزمەت بەسنورەکەمان
لەگەڵ ڕێزماندا .
سمکۆ سالار مشیر
۲۰۱۹/٤/۱٥
تێبینی / سبەی بەرواری ۲۰۱۹/٤/۱٦ سعات (۱۰)ی سەر لەبەیانی لەهۆڵی بونەکانی (شهید سامان )لەخورماڵ ، مراسیمیک بو ئاڵوگۆڕی پۆستی بەڕێوەبەری ناحێەی خورماڵ ساز دەکرێ و هاتن بو هەموانەو لە هاتنتان ڕێز دەگرین .

No comments