مزگەوتی گەورەی خورماڵ ئەو مزگەوتەی وەک زانکۆیەک وابوو لە پێشودا بەڵام ئێستا کەلاوەیە



مزگەوتی گەورەی خورماڵ ئەو مزگەوتەی وەک زانکۆیەک وابوو لە پێشودا بەڵام ئێستا کەلاوەیە
مزگەوتی گەورەی خورماڵ یەکێکە لە مزگەوتە دێرینەکانی کوردستان و ناوچەکە له ناحیەی خورماڵ لە پارێزگای هەڵەبجە (مێژووی دروستبونی) مێژووی دروستبونی مزگەوت و منارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی عوسمانێکان لە ساڵەکانی ۱٥۱۲ بۆ ۱٥۲۰ لە لایەن سوڵتان سەلیمی یەکەم سوڵتانی عوسمانی دروستکراو هەروەها لە لایەن موسابەگ فەرمانڕەوای ناوچەکە لە ساڵی ۱۷٤۰ لە سەردەمی میرنشینی بابان نوێکراوەتەوە
ڕایەکی تریش دەڵێت : گوایە لە سەردەمی فتوحاتدا دروستکرا بێت لە لایەن عەبدوڵڵەی کوڕی عمری کوڕی خەتاب،بەڵام هیچ بەڵگە نیە بۆ سەلماندنی تەنها شیعرەکە ی پیرەمێر نەبێت دەڵێت لە سەردەمی عەوڵای عومەران سێ مزگەوت کران

(پێکهاتەی مزگەوت) مزگەوتە لە نۆ گومەز و منارە یەکی ۲٦ پلیکانە پێکدێت لە خشتی سور و قسڵو گەچ پێکهاتوە خورماڵ و بەرزنجە دوو زانکۆی میرنشینی بابان لە سەردەمی بابانێکان ئەو کاتەی پایتەختیان لە قەلاچۆلان بوو لە ساڵەکانی ۱۷۰۰ مزگەوتی گەورە ی خورماڵ جمەی هاتو لە فەقێ کە لە لایەن مەلا جەلالی خورماڵی سەرپەرشتی کراوە
ئەو کەسایەتانەی کە سەردانی مزگەوتی گەورەیان کردوە لە ساڵی ۱۹۳۳ مەلیک فەیسەڵی یەکەم بەمەستی سەردانی شێخ حیسامەدین سەردانی ئەم مزگەوتەی کردووە کە ئە کاتە شێخ حیسامەدین لە ژوورێکی مزگەوتەکە دەژیا لە ساڵی ۱۹٤۱ پیرەمێردی شاعیر سەردانی ئەم مزگەوتەی کردوە شیعرێکیشی بە سەردا ووتوە (د.مستەفا زەڵمی و مزگەوتی گەورە) د.مستەفا زەڵمی لە ساڵی ۱۹۳۳ بۆ ۱۹۳٦ لە مزگەوتی گەورە خوێندێتی لە لای م. سەید عارف
(مزگەوتی گەورە و کەرتی گەشتیاری) دەکرێت مزگەوتەکە بکرێتە ناوچەیەکی گەشتیاری لەبەرئەوەی هەڵکەوتەی مزگەوتەکە وایە لە نزیکی قەڵای خورماڵ و سەرچاوە ئاوی گەنجان دایە کە ئاوێکی سازگار ساردی هەیە جگە لەوەش نزیکی گەڕاوەکەشە هەروەها بوونی چەندین داری پەڵگی بەتەمەن وادەکات ببێتە شوێنێکی گەشتیاری مزگەوتەکە ئێستا بووەتە کەلاوەیەک بە بیانوی نۆژەنکردنوەیەک بۆ ماوەی چەند ساڵێک وەستاوە

نوسینی :سەرچڵ یونس سەرچاوەکان کاروانی ژیانم:مستەفا زەڵمی

سلێمانی شارە گەشاوەکەم - جەمال بابان

هەموو ماڵپەر و لایەنێک ئازادە لە بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە بەمەرجێک ئاماژە بە سەرچاوەکەی بکات

No comments