هەواڵێکی دڵخۆشکەر بۆ خورماڵ و گوندەکانی دەوروبەری

پیرۆزە .........    پیرۆزە.......                                              

پارێزگای هـــەڵەبجە ئامادەکاریەکانی بەقەزاکردنی ناحیــــەی خورماڵی تەواو کرد

دیوانی پارێزگای ھەڵەبجە ئەوەلیاتە سەرەتاییەکانی بەقەزابونی ناحیەی خورماڵ ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆ دەکات وجێگری پارێزگاری ھەڵەبجەش ڕایدەگەیەنێت: پاش پێکھێنانی ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجە دەنگ لەسەر بەقەزابونی دەدرێت و ھەموو مەرجەکانی تێدایە.
ئەندازیار کاوە شێخ عەلی جێگری پارێزگاری ھەڵەبجە ڕاگەیاند: لەئێستادا خەریکی مامەڵەی بەقەزابونی خورماڵین
کارەکان گەشتوەتە ئەوەی کەپێویستی بەئەنجومەنی پارێزگا بێت، بۆئەوەی وردبینی بکات، دواتریش ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان بکرێت.
وتیشی: ھەرکاتێک ئەنجومەنی پارێزگای ھەڵەبجە دەستبەکار بێت، ئەتوانن دەنگ لەسەر بەقەزابونی ناحیەی خورماڵ بدەن، پێش ئەوەی ئەنجومەنەکەش دەستبەکار بێ، ئێمە سەرجەم ئەوەلیاتە سەرەتاییەکانی بەقەزابونی خورماڵمان ئامادەکردووە بۆئەوەی ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆی بکەین، ئەوە لەکاتێکدایە کەوا خورماڵ 130 ساڵە کراوەتە ناحیە .
جێگری پارێزگاری ھەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو؛ کە ناحیەی خورماڵ، ھەموو مەرجێکی بەقەزابونی تێدایە و شایەنی ئەوەیە چەند ناحیەیەکی ھەبێت، دوای ئەوەی کرا بەقەزا ، چەند گووندێکی ناوچەکەش دەبنە ناحیە.

وەرگیراوە لە هەڵەبجە نیوز لە فەیسبووک

No comments